وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیدەكاتەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق داببەزێندرێت.
تەیف سامی، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێندرێت و ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بڵاودەكرێتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی عێراق وتی ، “بەهیچ شێوەیەك پێشنیازی لەو شێوەیە نەكراوە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە یاسای بودجەی 2022ی عێراقدا دابەزێندرێت و بەهای 100 دۆلار بكرێتەوە بە 120 هەزار دیناری عێراقی”.
حكومەتی عێراق لە یاسای بودجەی 2021 ی عێراقدا بەبیانووی كورتهێنان، بەهای دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزكردەوە.