لەبارەی کۆرۆناوەیە.. مژدەیەک لە تەندروستیی جیهانییەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ سێ هەفتەیە بە بەردەوامی لە پاشەکشەدایە.

بەپێی پێگەی “ئەسۆشیەیتد پرێس”، ڕێکخراوەکە لە نوێترین ڕاپۆرتی هەفتانەیدا لەبارەی کۆرۆناوە ڕوونیکردووەتەوە، تەنها 7 کەیسی نوێی تووشبوون تۆمارکراون، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی لە سەدا 24 کەمترە.

هەروەها لە جیهاندا تۆماری هەفتانەی گیانلەدەستدان بە ڕێژەی لە سەدا  18 دابەزیوە و گەیشتووەتە زیاتر لە 22 هەزار حاڵەت.

ڕێکخراوەکە هۆشداریداوە، ئەم نزمبوونەوەیە “دەبێت بە وریاییەوە لێکبدرێتەوە”، چونکە زۆربەی ئەو وڵاتانەی نزمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان بەخۆیانەوەدیوە، ڕێوشوێنەکانی پشکنینیان گۆڕیوە و بووەتە هۆی پاشەکشە لە ئاشکرابوونی ڕێژەی توشبووە نوێیەکاندا.

هەروەها تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا خەریکی چاودێریکردنی چەند گۆڕاوێکی جۆری ئۆمیکرۆن-ی ڤایرۆسەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی جوانکاری بەرزترین رێژەی نەشتەرگەریی جوانکاریی ئاشکراکرد

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەریی جوانکاری (ISAPS)، نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بەناوبانگترین جۆری نەشتەرگەریی جوانکارییە لە جیهاندا، بەمەش پێش…
Total
0
Share