کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو کۆتاییهاتووە و کەشوهەوا ئاسیی بووەتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان ساماڵ دەبێت.
سبەینێ، لە پارێزگای هەولێر و دهۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، لە سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
پێشبینیدەکرێت سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزمببنەوە.