بەرشلۆنە و لیڤاندۆڤیسكی لە گفتوگۆدان

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە گفتوگۆی لەگەڵ لیڤاندۆڤیسكی كردووە و باسی پڕۆژەی یانەكەی لەداهاتوودا بۆ كردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكانی ئەڵمانیا بێت ، لیڤاندۆڤیسكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن، كۆمەڵێك مەرجی داناوە، بەڵام پێدەچێت مەرجەكان لای ئیدارەی بایرن قورس بێت.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش، چاڤی گفتوگۆی لەگەڵ لیڤا كردووە و باسی پڕۆژەی داهاتووی یانەكەی بۆ كردووە.

چاڤی گرەنتی ئەوەی پێداوە لە وەرزی داهاتوودا تیپێكی بەهێز و تۆكمە دروستبكات و ببنە ڕكابەرێكی بەهێزی یانەكانی ئەوروپا.

ڕاگەیاندنەكانی ئەڵمانیا دەڵێن، گەر ئیدارەی بایرن داواكارییەكانی لیڤاندۆڤیسكی جێبەجێ نەكات، دوورنییە لیڤا بیر لە چوونی بۆ بەرشلۆنە بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 11ی ئه‌یلولی 2021‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و چه‌ندین ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن. له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی…
Total
0
Share