لێدوانێكی هاوشێوەی نایف كوردستانی ئیمامی مزگەوتێك بەرەو زیندان ڕاپێچ دەكات

وتارخوێنە دەستگیركراوەكە

ئیمامی مزگەوتێك كە داوایكردبوو “ئارامگەی ئەهلی بەیت خاپووربكرێت” لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بابل وتارخوێنی هەینیی مزگەوتی فەتح لە ڕۆژئاوای شارەكە دەستگیركرا.

وتارخوێنەكە لە نوێژی هەینیدا داوایكردبوو “ئارامگەی ئەهلی بەیت خاپووربكرێت”.

بەپێی میدیا عێراقییەكان وتارخوێنەكە سەر بە “لایەنێكی ئاینیی پەڕگیر”ە و سوكایەتی بە سمبول و پیرۆزییە ئاینییەكان كردووە.

كۆتایی مانگی ڕابردووش كادرێكی پارتی لە تویتێكدا سوكایەتی بە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق كرد، ئەوەش كاردانەوەی شوێنكەوتووانی مەرجەعیەتی لێكەوتەوە.

نایف گەرگەری ناسراو بە نایف كوردستانی كادرێری پارتی سوكایەتی بە عەلی سیستانی كرد و بەهۆیەوە شەوی 27ی ئازاری ڕابردوو لایەنگرانی مەرجەعیەت گەمارۆی بارەگای پارتیان لە بەغداد و سوتاندیان، بەر لەوەی پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویبكاتەوە كە نایف كوردستانی هیچ پەیوەندییەكی بەو حزبەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌كه‌ن، مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت. لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی…
Total
0
Share