لێدوانی چاڤی پاش بردنەوەی بەرشلۆنە لە لیڤانتی

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەكانی و دانی بەوەشدا نا كە یارییەكی باشیان نەكردوە سەرباری ئەوەی بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

بەرشلۆنە بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیڤانتی بردەوە كە گۆڵی بردنەوە لە دواخولەكەكانی یارییەكەدا تۆماریكرد.

چاڤی ئاشكرایكرد تیپەكە تۆپی زۆری لەدەستداوەو هەڵەیان هەبووە، بەڵام گرنگ ئەوەیە براوە بوون.

بەشێك لە وتەكانی چاڤی

– هەستێكی خۆشە كە لە خولەكی ٩٣ بردنەوە بەدەست بهێنین

– تایمی دووەم زۆر باشتربوین بەتایبەت پاش ئەوەی شتیگن لێدانە سزاكەی گەڕاندەوە

– شتیگن و لۆك دی یۆنگ هۆكاری بردنەوەكە بوون

– بەشێوەیەكی زۆر باش ڕكابەریمان كرد

– دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەكان و كۆڵنەدانیان بۆ بردنەوە

– لۆك دی یۆنگ هەلێكی پێدار و بە باشی سودی لێوەرگرت

– پێكهاتەیەكی باشمان هەیە و دەتوانرێت گۆڕانكاری تیابكرێت

– بە باشی یاریمان نەكرد و لە زۆر ڕووەوە فشاریان كردە سەرمان بەڵام دواجار بردمانەوە

– لە هەندێ حاڵەتدا هەڵەمان كرد

– یەكێك نەبوو لە باشترین یارییەكانمان بەڵام توانیمان بیبەینەوە

– لیڤانتی لە ڤیاریاڵ و ئەتلەتیكۆی بردۆتەوە و شایستەی ئەوە نییە لە پلەكانی دواوەی ڕیزبەندی بێت

بابەتی پێشتر

هەرێم و بەغداد ئەمڕۆ گفتوگۆی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكەن

بابەتی دواتر

لێدوانی كلۆپ پاش یەكسان بونی لیڤەرپوڵ لەگەڵ مانچستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێز یانەی نوێی دۆزییەوە

دانی ئالڤێزی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، پەیوەندی بە یانەی کلەب یونیڤێرسیداد ناسیوناڵی مەکسیکی-یەوە دەکات. ماڵپەڕی “ئەی…
زیاتر ببینە

بۆچی ئەنچیلۆتی توڕە بوو؟

یارییەکەى ئۆساسۆنا یەکێک بوو لەو یارییە کەمانەى کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تیایدا توڕە بوو سەرەتا بەرامبەر هاندەر…
Total
0
Share