پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ناکۆکی لەسەر پلە و پۆستەکان درز کەوتووەتە ناو هاوپەیمانیی سێ قۆڵییەوە .
مەحمود ئەلحیانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح، كە هادی عامری سەرۆكایەتیی دەكات بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، بەهۆی ناکۆکی لەسەر پلە و پۆست درز کەوتووەتە نێوان ڕیزەکانی هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر، حەلبووسی و بارزانی.
پەرلەمانتارەكەی فەتح جەختیشیكردووەتەوە، هەرچەندە لە سەرەتاوە لایەنەکانی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی بە هاوپەیمانیی زۆرینە ناسران، بەڵام دۆخەکە گۆڕاوە ئەویش دوای ئەوەی چەند پەرلەمانتارێكی ئەو هاوپەیمانێتییە بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان نەکرد.
ڕوونیشیكردووەتەوە، لە کۆتا دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا تەنها 160 پەرلەمانتاری ئەو هاوپەیمانێتییە ئامادەی هۆڵی كۆبوونەوەكە بوون، ئەوەش بەهۆی پلە و پۆستەوە ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان.