هاوپەیمانان: لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگریمان لە حەوت کردەوەی تیرۆریستی کردووە

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاشکرایکرد لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگرییان لە ئەنجامدانی حەوت کردەوەی تیرۆریستی کردووە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە عێراق.

لە تویتێکدا واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش نوسیوییەتی، “لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هاوبەشەکانمانەوە لە عێراق و سوریا و بەپاڵپشتیی هاوپەیمانان، نۆ ئۆپەراسیۆنیمان دژی داعش ئەنجامداوە”.

هەروەها دەڵێت، “لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانمانەوە ڕێگریمان لە حەوت تیرۆریستی داعش کردووە کردەوەی تیرۆریستی دژی هاوڵاتییان ئەنجامبدەن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نیشتەجێبوونی عێراق دەیەوێت بە بونیادنانی یەک ملیۆن یەکە قەیرانی نیشتەجێبوون چارەسەر بکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا سەرکەوت بۆ نیوەی کۆتایی یورۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share