سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێم بە بەغدادی وتووە، پێویستە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە، مووچەی مانگی هەشت خەرجبکرێت و تاوەکو پێش هەڵبژاردنیش، مووچەی مانگی نۆ.
وتووشیەتی، بۆ مانگی هەشت و نۆ، دەتوانێت 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد بکات، بەڵام بۆ دوای ئەوە ناتوانێت و داوادەکات، کۆبوونەوەی دیکە لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە بکرێت.