بۆریس جۆنسن گەیشتە كیێڤ و لەگەڵ زیلینسكی لە كۆبوونەوەدایە

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا گه‌یشته‌ كیێڤ و له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا کۆبووەوە.

میدیاكانی ئۆكرانیا بڵاویانكردەوە، كەمێك لەمەوبەر بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەسەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتووەتە كیێڤ و لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبووەتەوە.

هاوكات تاوەكو ئێستا زانیاری لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاونەكراوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ هەریەکە لە ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی ناوچەی بوچایان کرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کیێڤ، کە ڕوسیا تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی “کۆمەڵکوژی” تێیدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی پاشەكشەی ڕوسیا و كەمبوونەوەی مەترسییەوە شاندی ئەوروپی بێكێشە توانییان سەردانی كیێڤ بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوریی دادگایه‌كی دانیمارك سزای زیندانیكردنى بۆ وه‌زیری پێشووی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد. كه‌ناڵى”بی بی سی”ى…
Total
0
Share