ئیتاڵیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی کۆچبەرانەوە دەرکرد

دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا سزای توند بەسەر قاچاخچیانی کۆچبەراندا بسەپێنێت.

لە کۆتایی مانگی شوباتدا بەلەمێکی کۆچبەران بە ژمارەیەک سەرنشینەوە لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی تێیدا بوون گیانیان لەدەستدا و بەپێی ئامارەکان 70 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی هەر قاچاخچییەکی کۆچبەران بۆ ماوەی 30 ساڵ کە هەوڵی پەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بدات لە سنوورەکانەوە.

بەپێی حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیارەکە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ تێپەڕاندنی سنوورەکانە بە نایاسایی کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری تێدا بووەتە قوربانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە…
Total
0
Share