بێ پێشینەیە.. ژنان چارەكێكی پەرلەمانتارانی جیهان پێكدەهێنن

گەیشتووەتە ڕێژەیەكی بێ پێشینە كە دەگاتە 25.5%

یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەڵێت بەشداری ژنان لە ئەنجومەنەكانی یاسادانان لە جیهاندا گەیشتووەتە ڕێژەیەكی بێ پێشینە كە دەگاتە 25.5%.

مارتن چانگۆنگ، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، “خۆشحاڵم كە ڕایبگەیەنم، ژنان، بۆ یەكەمجار زیاتر لە چارەكێكی پەرلەمانتاران لەسەر ئاستی جیهان پێكدەهێنن”.

وتیشی، “پێشكەوتن لەم بوارەدا زۆر لاوازە، ڕێژەكەش واتە هاتنەدی هاوسەنگی لەنێوان هەردوو ڕەگەزەكەدا لە پەرلەمانەكاندا پەنجا ساڵی دیكە دەخایەنێت، ئەمەش كارێكی ناپەسەندە”.

یەكێتیەكە، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتییە لە پەرلەمانتارە نیشتیمانییەكانی ناوچە جیاوازەكانی جیهان پێكدێت، چەند دەیەیەكە چاودێری بەشداری ژنان لە ئەنجومەنەكانی یاساداناندا دەكات بۆ هەڵسەنگاندنی پێشكەوتن و پاشكەوتن لەم بوارەدا.

هەروەك هەڵسەنگاندنەكەی ئەم جارە بە دوو ڕۆژ دێت پێش ڕۆژی جیهانی ژنان كە ساڵانە لە 8ی ئازار بەڕێوەدەچێت.

پاش ئەو هەڵبژاردنانەی لە ساڵی 2020دا لە هەندێك لە وڵاتاندا ئەنجامدران، پەرلەمانتارانی ژن بە ڕێژەی 0.6% زیادیكرد، بەراورد بە ساڵی 2019.

ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوەكە ئاماژەی بە سێ وڵات كرد كە هاوسەنگی لەنێوان هەردوو ڕەگەزەكەدا هێناوەتە ئاراوە كە ئەوانیش ڕواندا و كوبا و ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە هەردوو ئەمریكا پێشكەوتنی بەرچاوی لە نوێنەرایەتی ژناندا تیا بەدیهاتووە، لە وڵاتانی ئەفریقاش كە دەكەونە باشووری بیابان وەك مالی و نەیجەر دەستكەوتیان لە نوێنەرایەتی ژناندا هێناوەتەدی، كەمترین ڕێژەی بەشداری ژنانیش لە پەرلەماندا لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقایە.

یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی داوای پەیڕەوكردنی سیستمی تایبەت بە پشكی ئافرەت (كۆتا) دەكات، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەكی بنەڕەتییە بۆ پێشكەوتن لەبواری نوێنەرایەتی ژناندا.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

دیدارێک کە پێشینەی نەبووە.. لەنێوان پاپا و سیستانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share