قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ سنوورەکان با وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران کۆبووەوە، جێگری سەرۆکی حکومەت داوایکرد وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ تۆکمەکردنی سنوورەکان هانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بدەن.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نۆتیس میتراکی وەزیری کۆچ و پەنابەرانی یۆنان و فابریس لیگێری سەرۆکی ئاژانسی فرۆنتێکسی یۆنان لە یەکێتیی ئەوروپا بۆ سنوور و پاسەوانیی دەریایی کۆبووەوە، نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆچبەرانی کورد لەو وڵاتە و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەربڕی.

داوایکرد، بەشێوەیەکی مرۆڤدۆستانە مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا بکرێت.

جێگری سەرۆکی حکومەت وەک چارەسەر بۆ کێشەی کۆچ، هاندانی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان بۆ وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار لە هەرێمی کوردستان بە چارەسەر دانا، ئەوەش لەڕێگەی کاری هاوبەشی ئابورییەوە، ئەوە جگە لە چارەسەری کێسەی کۆچ دەکات لەڕووی ئابوریشەوە لەبەرژەوەندیی وڵاتانی ئەوروپایە.

قوباد تاڵەبانی داوای لە بەرپرسانی یۆنانی و یەکێتیی ئەوروپا کرد کە ئاسانکاریی زیاتر بکرێت لە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتییانی کوردستان و پرۆسەی گەشتکردنی یاسایی ئاسانتر بکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییان چیتر بیر لە ڕێگەی قاچاخ بۆ کۆچکردن نەکەنەوە.

هەردوولا جەختیان لە کاری هاوبەشکردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە کە بوونەتە هۆی رووتاندنەوە و تەنانەت کوشتنی کۆچبەران لەسەر سنوورەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێم، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەستەی ژینگە بۆ هاوڵاتییان: بارهەڵگری دوو تۆنیتان بینی دوکەڵی ڕەشی دەرکرد ڤیدیۆکانیان بنێرن سزادەدرێن

وتەبێژی دەستەی ژینگە بۆ هاوڵاتییان ئاشکرایدەکات، ئەگەر لە شەقامەکان بارهەڵگری دوو تۆنیتان بینی دوکەڵی ڕەشی دەرکرد ڤیدیۆکانیان بنێرن،…
Total
0
Share