ئۆتۆمبێلێک کەوتە دۆڵێکەوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک تونێلی ماوەران ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و کەوتە دۆڵێکەوە.

فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای نێوان میراوە و تونێلی ماوەران، لە سنووری قەزای شەقڵاوە، ئوتومبێلێکی جۆری کیا موهاڤی بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لە رێگا دەرچوو بەرەو هەڵدێرێک و چەند تەقلەیەکی لێدا تاکو گەیشتە کۆتایی دۆڵەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە رووداوەکە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا و زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەن سبەینێ یەکشەممە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share