کەشناسی: لە ئێوارەوە خۆڵبارین نامێنێت و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ خۆڵبارین کۆتاییدێت و ئەگەری نمەباران هەیە.

ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کۆتاییدێت.

پێشبینییەکانی کەشناسیش بۆ سبەینێ یەکشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: پەسەندكردنی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

وتەبێژی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، پەسەندكردنی ناوی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی…
Total
0
Share