كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پێش یارییەكەی مانچستەر سیتی

یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسییەكەی پێش یارییەكەی مانچستەر سیتی دانی بەوەدا نا كە گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەری جیهانە.

سوپاسی مانچستەر سیتیشی كرد كە بەهۆی ئەوانەوە ئەمان ناچار بوون ئاستی خۆیان بەرزبكەنەوە.

پێشیوایە یارییەكەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی بەهێزترین دەبێت و چێژ بەخشیشە بۆ هاندەران.

پوختەی قسەكانی كلۆپ:

– گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەری جیهانە، پێویستە هەمومان لەسەر ئەمە كۆك بین، پێشموانیە كەس گومانی هەبێت.

– بەدەستنەهێنانی ناسناوی چامپیۆنز لیگ لەلایەن گواردیۆلاوە بەهۆی ڕێكەوت و خراپی دۆخەوە بووە.

– پێموایە یارییەكەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ بۆ هاندەر خۆش دەبێت.

– یارییەكی زۆر گرنگە و دەمەوێت چێژی لێ ببینم، تەنانەت ئەگەر 14 یان 15 خاڵ لەدوای سیتییەوە بین هەر یارییەكەمان خۆش دەبێت.

– ڕیتمی هەردوو یانەكە زۆر جیاوازە و گۆڕانكاری زۆر ڕوویداوە لە ماوەی ڕابردوودا.

– دەركەوتنی ڕكابەرێكی بەهێز شتێكی زۆر گرنگە لە تۆپی پێدا، پێموایە نادال و فێدرێریش چێژیان لە ڕكابەری خۆیان بینی، بۆیە سوپاسی مانچستەر سیتی دەكەم كە بەهۆی ڕكابەرییەكەیەوە ئاستی ئێمەشی بەرزكردۆتەوە.

بابەتی پێشتر

لێدوانی گواردیۆلا پێش ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە ئێوارەوە خۆڵبارین نامێنێت و باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەوهەرەکەی کلۆپ پۆرتوگالی ناوێت

یاریزانی لاوی یانەی لیڤەرپوڵ، فابیۆ کارڤالیۆ سەرەڕای ئەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی پۆرتوگالییە، بەڵام یاریکردنی بۆ لاوانی ئەو وڵاتە ڕەتکردووەتەوە.…
Total
0
Share