وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە، دابەشكردنەكە تا كۆتایی ئەم مانگەی پێدەچێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ڕۆژی یەكشەممە 2022/4/10  دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار و لە بەرواری 2022/4/28  كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دەهێنرێت.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدابوو، لە 25ی مانگەوە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام چەند مانگێكە هیچ پابەندییەكی بە بەڵێنەكەیەوە نەكردووە.

بەغداد چەند ڕۆژێكە 200 ملیاردینارەكەی مانگی ئازاری ناردووە، بەڵام بەوتەی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، سەرەڕای ئەوەی حكومەت توانای دابینكردنی دوو مووچەی هەیە، بەڵام دواخستنی بۆ ئەوەیە كە دەیەوێت تا جەژن مووچەی یەك مانگ دابەشبكات.

بابەتی پێشتر

مەترسی "داڕمانی ئابوری"ی هەرێم لەئارادایە؟ پەیمانگای واشنتن: باشترە هەرێم لەبواری وزەدا هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بكات

بابەتی دواتر

وەزیری پێشووتری دارایی عێراق ئازاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share