كەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

كەشناسیی هەرێم، پێشبینی دەكات بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ هەینی، ئاسمانی هەرێمی كوردستان ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور بێت لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها ئەگەری تاوە باران.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە، ‏لە هەردوو ڕۆژەكەدا ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک، هەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاكاندا هەیە کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتری دەبێت.

پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە، بەشێوەیەك بۆ ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی ‏گەرما 27 پلەیە، سبەینێش دەبێتە 23، سلێمانی بۆ ئەمڕۆ 26 پلە و سبەینێ 23، هەروەها ‏لە دهۆك ئەمڕۆ26 پلەی سیلیزی تۆماردەكات و سبەینێش دەبێتە 21، هەڵەبجەش بۆ ‏ئەمڕۆ 28 پلە بەرزترین پلەی گەرمایە و سبەینێ دەبێتە 23.‏

بەڵام لە كەركوك پلەكانی گەرما بەرزترن، ئەمڕۆ دەگاتە 31 پلە و سبەینێش 27 پلە ‏دەبێت.‏

بابەتی پێشتر

تین هاگ یەك هەنگاو لە مانچستەر یونایتدەوە دوورە

بابەتی دواتر

ملیۆنان دۆلاری هەرێمیشی تێدایە<br> دەیان ملیار دۆلاری عێراق و خانەوادەی سەدام لە لوبنان بلۆككراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share