شیرین یونس: كە نووسینەكەی سەرۆكی حكومەتم بینی تێگەیشتم ئەو پیاوە حكومەتی پێ بەڕێوەناچێت

شیرین یونس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، من كە نووسینەكەی سەرۆكی حكومەتم بینی زۆر سەرسامبووم چونكە تێگەیشتم ئەوپیاوە حكومەتی پێ بەڕێوەناچێت ، لەلایەك داوای یاسا دەكات لەلایەكی تر خۆی گەورەترین یاسا شكێنە، خەڵكی كوردستان دەزانن كە ئەم حكومەتە هیچ سیمایەكی شارستانی و حكومڕانی پێوەنییەو بەتەواوی خێڵەكییە، بەتایبەت لە سیناریۆی شەهید هاوكاردا ئەوەمان بینی كە نەدادگا هەیە و نە یاسا.

دەشڵێت، ئێمە كە لە تەلەفزیۆن بینیمان هەمان ڕەفتاری بەعسمان بە بیرهاتەوە كە لەگەڵ عەبدولكەریم قاسم كردیان، دەربارەی سیاسەتی ووشككردنی سلێمانی بەڕوونی ئەوان لەپەیامەكەیان قەزای كۆیەیان بردووەتە دەرێ لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەسەربەخۆكان، باشە مادام كۆیە وەك بەشێك لە هەولێر حسابە بۆچی تائێستا دووسایدەكەیان تەواونەكردووە؟..لەكاتێكدا بەقەد نیوەی پارەی سەت و پەنجامەتری تێدەچێت و دووپارێزگاش دەبەستێتەوە بە پایتەخت؟.

وتیشی، ئێمە پێمان خۆشە دووسەت مەتریش دروستبكرێت، بەڵام لەڕاستیدا بۆ ئەمڕۆ سەت و پەنجا مەتری پێویست نەبوو، چونكە تەنانەت بەشێكی زەوییەكانی نێوان سەد مەتری و 120 مەتری چۆڵن ئەوە لەڕووی ئابوریەوە پێیدەگوترێت بەهەدەردانی پارەو خۆنمایشكردن/ چونكە حكومڕان دەبێن بزانێت ئەولەویەت چییە و نابێت خەریكی نمایشكردن.

ئەو پەرلەمانتارە پێشیوایە، پارتی تەنانەت سانسۆری خستۆتە سەر ئەندامەكانی یەكێتی لە هەولێر و دهۆكیش ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە حكومەت هی بەشێكی كوردستانە و جیاكاری دەكات و لە بڕی ئەوەی ئیدارییانە مامەڵە بكات كەچی سیاسییانە مامەڵەدەكات، لەلایەكی تر ئەوان دەڵێن هەرشتێك ڕووبدات لەئەستۆی یەكێتییە، بەڵام پارتی هەرگیز گوێی بە مێژوو نەداوە كەچی هەڕەشەی ڕووڕەشبوونی مێژووی دەكات بۆیە قسەكانی سەرۆكی حكومەت هیچ ڕاستییەكیان تێدانییە و تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ واقعیدا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە کلاسیکۆی بردەوە و جامی سوپەری (14)ی بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

فڕۆکەخانەی بەغداد سەرجەم گەشتەکانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share