یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە هەردوو پاڵەوانێتی یۆرۆپا لیگ و كۆنفرانس لیگ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لە یۆرۆپت لیگ ، بەهێزترین یاریی لە نێوان ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی و بەرشلۆنەی ئیسپانی دەبێت.

بەرشلۆنە چواردە یارییە شكستی نەهێناوە و ئینتراختیش دوو یارییە بردنەوەی بەدەست نەهێناوە و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیا دەبینرێت.

لە مێژوودا یەك جار ڕووبەڕووی یەك بونەتەوە ئەویش لە جامی خوان گامبەری دۆستانە بووە كاتێك بەرشلۆنە دوو بە سفر یارییەكەی بردۆتەوە.

لە كۆنفرانس لیگیش چەند یارییەك دەكرێت، بەهێزترینیان لە نێوان لیستەر سیتی ئینگلیزی و ئایندهۆڤنی هۆڵەندییە.

هەردوو پاڵەوانێتییەكە لە قۆناغی هەشت تیپیدایە و بە دوو یاریی چون و هاتن براوە بۆ قۆناغی پێش كۆتایی دیاریی دەكرێت.

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ پێنج شەممە

یۆرۆپا لیگ

لایبزیگ – ئاتالانتا 7:45

سپۆرتینگ براگا – گلاسكۆ رینجەرز 10:00

ئینتراخت فرانكفۆرت – بەرشلۆنە 10:00

وێستهام – لیۆن 10:00

كۆنفرانسی لیگ

فینۆرد – سلاڤیا براگ 7:45

لیستەر سیتی – ئایندهۆڤن 10:00

مارسیلیا – پاوك سالۆنیكا 10:00

بودۆ – رۆما 10:00

بابەتی پێشتر

لێدوانی بنزیمە پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر چێڵسی

بابەتی دواتر

لێدوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئینتراخت فرانكفۆرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share