لێدوانی گواردیۆلا دوای بردنەوەیان لە ئەتلەتیكۆمەدرید

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی پێیوایە گۆڵكردن لە یانەی وەك ئەتلەتیكۆمەدرید ئاستەمە كاتێك بە 10 یاریزانەوە بەرگریی بكات.

وتیشی: ” دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربكەین ، بەڵام بە ئاستی یاریزانەكان و ئەنجامی یارییەكەش ڕازیم.”

🗣 “بەرامبەر دوو دیواری پێنج بەرگریكاری، گۆڵكردن زۆر ئاستەمە.”

🗣 “سیمیۆنی ڕاهێنەرێكی لێهاتووە.”

🗣 “ئەوان زۆر بەباشی بەرگریی دەكەن، ڕێگە نادەن بگەیتە سەر گۆڵەكەیان.”

🗣 “دڵخۆش بووم بە ئاستی یاریزانەكانم بەرامبەر یانەیەكی بەهێزی وەك ئەتلەتیكۆ”

🗣 “ئەنجامەكەمان باش بوو بەڵام دەرفەتمان هەبوو گۆڵی ترش تۆمار بكەین”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share