ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن حكومەت “گرێبەستە 50 ساڵییەكە”یان بۆ ڕوونبكاتەوە

تەلاری پەرلەمانی كوردستان

ژمارەیەك پەرلەمانتار واژوویان لەسەر یاداشتێك كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیان كردووە، تیایدا داوادەكەن حكومەتی هەرێم گرێبەستە 50 ساڵییەكەی كە لەگەڵ توركیادا كردوویەتی بۆیان ڕوونبكاتەوە.

سەبارەت بە یاداشتەكەی پەرلەمانتاران، جەلال محەمەد ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دەمانەوێت نوێنەرانی گەل كە لە پەرلەمانن ئاگاداری ڕوونكردنەوەی ئەو گرێبەستانە بن و بزانین تا چەند دەتوانرێت ئەو گرێبەستە جۆرە گۆڕانكارییەكی بەسەردا بێت، كە لە بەرژەوەندیی موچەخۆران و خەڵك بێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، “داوای ڕوونكردنەوەمان كردووە بۆ ئەوەی بزانین ئەم گرێبەستە چۆن واژووكراوە و ناوەڕۆكەكەی چۆنە، بۆ ئەوەی بە چەشنێك هەنگاو بنێین كە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بێت”.

لەبارەی ئەوەی تا چەند پەرلەمانتاران ئاگاداری ئەو گرێبەستەن، جەلال محەمەد ئەمین ئاماژەی بەوەكرد، “ڕەنگە بەشێوەیەكی تاكەكەسی لە ئاستی چەند فراكسیۆنێك زانیاری هەبێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی پەرلەمانتاران ئاگادار نین”.

ئەوەشی ڕاگەیاند، “مەبەستمان لەو هەنگاوە بەدیهێنانی ئەو هەماهەنگی و تەواوكارییەیە كە لەنێوان پەرلەمان و حكومەت دروستبووە، بۆ ئەوەی هەردوولا هاوكاری یەكتر بین”.

تا ئێستا 32 پەرلەمانتار واژوویان لەسەر یاداشتەكە كردووە.

ناوەڕۆكی یاداشتەكە..

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا ساڵی یەكەمی تەمەنی بەڕێدەكات

بابەتی دواتر

فایزەر مژدەیەكی نوێ لەبارەی كاریگەری ڤاكسینەكەیەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share