ئەمڕۆ ئەم مووچەخۆرانە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن

بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ هەینی خانەنشینانی شارستانی، خاوەنپێداویستیی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەی مانگی پێنج وەردەكرن.

بە سێ رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ بانكەكان بەڕووی مووچەخۆراندا كراوەدەبن تاوەكو مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.

دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوكردەوە ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە نێردرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كگۆرك چی بۆ عێراق و هەرێم پێبوو؟
لە هەرێمی كوردستان تەنها لەگەڵ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ‏خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێكی ‏یاوەری،…
زیاتر ببینە

وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشت دەكەن. د. بڕیار رەشید…
Total
0
Share