لەسەر شكاندنی ترافیك لایت، دادگای كەلار فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 12 كەس دەركرد

دادگای كەلار فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 12 كەس دەركرد كە هەستابوون بە شكاندنی ترافیك لایتەكانی شارەكە.

عەقید عبدولرحمان زەھاوی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ھەفتەی ڕابردوو دوای تەواو بوونی یاری نێوان شێروانە و سۆران ژمارەیەک ھاندەر پەلاماری ترافیک لایتی فولکەیەكی شارەكەیانداوە، بەھۆیەوە 15 گڵۆپی ترافیک لایتەکان شكێندراوە.

باسی لەوەشكرد، “دواتر ئێمە سکاڵامان تۆمارکرد، دادگای کەلاریش فەرمانی گرتنی بۆ 12 كەس لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەرکردووە”.

جەختیشی كردەوە، بەشێک لە تۆمەتبارەكان دەستگیرکراون و ئەوانەی دیكەش دەستگیردەكرێن و دواتر ڕادەستی یاسا دەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی پڕۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە. كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە، كە لە…
Total
0
Share