وەزارەتی تەندروستی ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ژەمەڤاكسین لە ڕەمەزاندا دەدات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ‏ژەمەڤاكسین لە مانگی ڕەمەزاندا دەدات، دەڵێت، “ژەمی سێیەمی ڤاكسین بە هاوڵاتیان ‏دەدرێت، بەڵام بە مەرج “.‏

ڕەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ‏تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر لە ڕەمەزاندا كەس ڤاكسین نەدەكرا، بەڵام ئێستا ‏ڤاكسین دەدرێتە ئەو كەسانەی كە داوای دەكەن و ڕۆژانە بنكەكانی تەندروستیی تایبەت بە ‏ڤاكسینی كۆرۆنا كراوەن.‏

بریكاری وەزارەتی تەندروستی وتی، “هەموو كەسێك لە هەرێمی كوردستان بەڕۆژو نییە، ‏بۆیە ئەو كەسانەی خوازیارن دەتوانن سەردانی بنكەكانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاكسین ‏بكەن و ژەمەڤاكسین وەربگرن”.‏

ڕوونكردنەوەشی دا، “بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە تەنها كاتژمێرێك دەوامی كارمەندانی ‏بنكەكانی ڤاكسینكردن كەمكراوەتەوە”.‏

ڕەهێڵ فەرەیدون باسی لەوە كرد، “هەر كەسێك دوو ژەمە ڤاكسینی وەرگرتبێت، كارتی ‏ڤاكسینی بۆ دەكرێت، ئەو كەسانەی دەیانەوێت ژەمی سێیەمیش وەرگرن، دەبێت لە دوای ‏تێپەربوونی شەش مانگ بەسەر ژەمە ڤاكسینی دووەمدا، ژەمە ڤاكسینی سێیەم وەربگرن”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری…
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی تاقیکردنەوەکان بکەن

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، ڕێگە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن نادرێت ڕووماڵی تاقیکردنەوەکان بکەن. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی…
Total
0
Share