دابەشکردنی بەشەخۆراک راگیراوە؟

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکەوە دابەشکردنی بەشەخۆراک راگیراوە و بەمزووانە گرفتەکە چارەسەردەکرێت.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەرجەم  پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو بە نووسراوی رەسمی ئاگادار نەکرێینەوە ناتوانین بەشەخۆراکی هەشتەم دابەشبکەین و بۆ سەرجەم مانگەکانیش بە هەمان شێوە.

وتیشی، بۆ دابەشکردنی سەبەتەی هەشتەمی خۆراک گرفتێک لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداد دروستبوو، بەڵام بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە چارەسەرکردنی گرفتەکە دواکەوت.

کامەران فەتاح، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دا و رایگەیاند، کۆگانمان بەشی سێ مانگ خۆراکیان تێدایە، ئەمڕۆ و سبەینێ گرفتەکە چارەسەردەبێت و دەست بە دابەشکردن دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: چاکسازییەکان پاکترین شوێنن لە هەرێمی کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی چاكسازیى كۆمه‌ڵایه‌تیى هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دەنگۆکانی ڕابردوو سەبارەت بە بردنی ماددەی هۆشبەر و چەک بۆ ناو…
زیاتر ببینە

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد لە تاقیگەکانیاندا دەرکەوتووە جگە لە نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share