كاتی ناردنی مووچە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاتی ناردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشكرادەكات و دەڵێت، “سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت”.

دیلان غەفوور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێدەكرێت و دادگای فیدراڵیی عێراقیش دوابڕیاردەدات.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێم بنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
Total
0
Share