ئۆپیك دەڵێت، نەوتی هەناردەكراوی عێراق 400 هەزار بەرمیل زیاددەكات و دەبێتە 4 ملیۆن و 461 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
ڕێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكرد، 400 هەزار بەرمیل بۆ پشكی نەوتی هەناردەكراوی عێراق زیاددەكرێت و لە مانگی داهاتووەوە دەبێتە چوار ملیۆن و 461 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
بەپێی خشتەی نوێی ئۆپیك، لە ڕێككەوتنی ئۆپیك+دا ڕێگە بە عێراق دراوە بەرهەمی نەوتی خۆی زیادبكات و لە مانگی ئایاری داهاتوودا نەوتی هەناردەكراوی عێراق 400 هەزار بەرمیل زیاتر دەكرێت.
خشتەی نوێی ڕێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایكردووە، لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگی نیسان 47 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەچێتەسەر پشكی نەوتی هەناردەكراوی عێراق و بە بەراورد بە مانگی ئازاری ڕابردوو 91 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاتردەبێت.
ڕێكخراوی ئۆپیك ڕاشیگەیاندووە، عێراق بووەتە دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتی ئۆپیك لە دوای سعودیە و سێیەم گەورەترین هەناردەكاری نەوت لە ئۆپیك+ دوای سعودیە و ڕوسیا.
پێشتر كۆمەڵەی ئۆپیك+ وڵاتانی هەناردەكاری نەوتی پابەندكردبوو بە كەمكردنەوەی نەوتی هەناردەكراو وەك هەوڵێك بۆ بووژاندنەوەی بازاڕی نەوت و بەرزكردنەوەی نرخەكەی.