تەرمی یەكێك لە گەنجە بێسەروشوێنەكانی ماوەت دۆزرایەوە

تەرمی یەكێك لە گەنجە بێسەروشوێنەكانی ماوەت دۆزرایەوە، خەڵكی هەولێرە.

كامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تەرمی “هەڵكەوت نوری” دۆزراوەتەوە، كە یەكێك بوو لە سێ گەنجە بێسەروشوێنبووەكە.

تەرمەكە نزیكەی دوو كیلۆمەتر خوار شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی مەلەوانیی تەقتەقەوە دۆزراوەتەوە.

“هەڵكەوت نوری” خەڵكی هەولێرە و زاوای دوو گەنجەكەی دیكە بووە، دوو گەنجەكەش خاڵۆزا و پورزان.

ئێوارەی 21ی مانگی ڕابردوو سێ گەنج لە چەمی خەمەڵۆكە لە نزیك قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوون و لەوكاتەوە گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە، تا ئێستا دوو بێسەروشوێن نەدۆزراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا هەڕەشەی "خراپترین سیناریۆ" لە ئەمریکا دەکەن

بابەتی دواتر

ڕۆیتەرز: عێراق كەمتر لەو بڕەی بۆی دیاریكراوە نەوتی فرۆشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارۆچکەی مەخمور چۆن رزگارکرا؟

ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر ئازادکردنی شارۆچکەی مەخموردا تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی یەکێتی وردەکارییەکەی باسدەکات. لیوا ئەیوب، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری…
Total
0
Share