پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دوای پەیامەكەی سەدر هاوپەیمانێتییەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهێنانی حكومەت لەلایەن چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان یەكێكە لە بژاردەكان و دەڵێت ” ئەو هاوپەیمانێتییانەی پێشتر پێكهێنراون ڕەنگەپێداچوونەوەی پێدابكرێت و گۆڕانكارییان بەسەردا بێت”.

دیلان غەفور،  پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە پەیامەكەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە ئاشكرا باس لە ئەگەری ئۆپۆزسێۆن بوونی دەكات و پێكهێنانی كابینەی حكومەت لەلایەن چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان یەكێكە لە ئەگەرەكان كە حكومەت پێكبهێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە كرد، ” بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا عێراق پێویستی بە حكومەتی تەوافوقی هەیە و ناكرێت لایەنێك خۆی بیەوێت بەشداريی حكومەت بكات و ڕێگای پێنەدرێـت”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە،” ئەو هاوپەیمانێتییەی ڕەوتی سەدر پێشتر لەگەڵ لایەنەكانی سوونە و پارتی هەیبووە ڕەنگە گۆڕانكارییان بەسەردا بێت”.

دیلان غەفور ئاماژەی بەوەكرد، “چاوەڕواندەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەستپێشخەری نوێ بۆ دۆخی سیاسیی عێراق بخرێتەڕوو”.

شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و مۆڵەتی 40 ڕۆژی بە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكاندا و داوای لێكردن دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامبدەن و كابینەی حكومەت لە ماوەی 40 ڕۆژدا پێكبهێنن.

بابەتی پێشتر

لە سنووری قەزای كفری داعش هاوڵاتییەكی كوردی ڕفاند

بابەتی دواتر

پارتی و سونەكان هەڵویستی خۆیان لەسەر پەیامەكەی سەدر ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی وەڵامی سەدر دەداتەوە: هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نابێت

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پێشوەختە بەبێ دووبارە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكە نابێت. نوری…
Total
0
Share