فیفا لە بیرۆکەی مۆندیالی دوو ساڵە پەشیمان بووەوە

پێشنیازی بەستنی جامی جیهانی تۆپی پێ دوو ساڵ جارێک لەجیاتی چوار ساڵ، نەخرایە بەرنامەی کاری کۆنگرەی فیفاوە کە ئەمڕۆ لە دەوحە ساز دەکرێت، هۆکارەکەش پەیوەندی بە دژایەتیکردنی توندی فیدراسیۆنەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باشوور دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بیرۆکەیە.

جیانی ئینفانتینۆ پلانی داڕشتبوو کۆنگرێسی فیفا بۆ پێشنیازکردنی بیرۆکەکە بە کاربهێنێت، تاوەکوو ئەندامانی 211 فیدراسیۆنی تۆپی پێ بە دەنگدان بابەتەکە یەکلاییبکەنەوە، بەڵام کاردانەوە جیهانییەکان ناچاریان کرد پاشگەز بێتەوە.

پێشنیازی مۆندیالی دوو ساڵە بیرۆکەی ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسیناڵە، کە پێی وایە بەم هەنگاوە دەکرێت داهێنانی زیاتر لە بواری تۆپی پێدا بکرێت، هەروەها لاوی زیاتر لەنێو بوارەکە دەربکەون، کە ئەوەش لە دوو جەمسەرەوە سوودی دەبوو، یەکەمیان بەشداریکردنی هەڵبژاردە لاوازەکان و دووەم پاداشتی دارایی زیاتر.

بابەتی پێشتر

دیلۆیت ئامارەكانی فرۆشتنی نەوت و داهاتی 2021ی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ناسڕ خلێفی هێرشی کردە سەر پێرێز و خولی سوپەری ئەوروپی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share