حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی بۆ مانگی داهاتوو ڕاگەیاند، یادی ئەنفال نەكراوە بە پشوو.
حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو ڕۆژی لە مانگی داهاتوودا كرد بە پشوو، كە بریتین لە ڕۆژانی 9 و 20ی مانگی چوار.
ڕۆژی شەممە 4/9 ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقە، چوارشەممە 20ى 4یش سەری ساڵی ئێزدییەکانی، كە بە جەژنی سووری ئێزدییەکان ناسراوە.
جێی سەرنجە یادی جینۆسایدی ئەنفال، كە دەكەوێتە مانگی چوارەوە، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەكراوەتە پشوو.