ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای لێكۆڵینەوە لە ژمارەی هێزەكانی توركیا و بوونی موساد لە هەرێم دەكەن

لە داواكارییەكدا ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنەیەك دەكەن بۆ چاودێری و سەرژمێریی هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی توركیا لەناو خاكی عێراق و دەنگۆی بوونی هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان.

داواكارییەكە لەلایەن 25 پەرلەمانتارەوە پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە و سێ خاڵ لەخۆدەگرێت، كە یەكەمیان تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا و ڕاوێژكارانیان لە عێراق.

لە خاڵی دووەمیشدا داوای لێكۆڵینەوە لە بوونی هێزەكانی توركیا دەكات لە موسڵ و هەرێمی كوردستان “دوای دانانی پێنج بنكەی سەربازی و 37 خاڵی سەربازی لەناو خاكی عێراق لە هەرێمی كوردستان” وەك ئەوەی لە داواكارییەكەدا هاتووە.

داوایەكی دیكەی پەرلەمانتاران تایبەت بە هێرشەكەی ئەمدواییەی ئێران بۆسەر هەولێر بەهۆی “چالاكیی موساد” و “بوونی لە هەرێمی كوردستان” و لێكۆڵینەوە لەبارەیەوە.

ئەو داواكارییە لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا ‏پێشڕەوییان کرد بۆ نێو گوندەکانی “لێلکان، خەلیفان و کونەڵە” لە ناوچەی ‏‏“دەشتەهێرت” لە سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر.‏

دەقی داواكارییەكە:

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیاوێک دەستگیرکرا ئاگری خستووەتە لەشی خەڵکەوە بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری

“چارەسەركارێكی سروشتی” دەستگیركرا كە پشكۆی ئاگری خستووەتە كۆمی تووشبووانی مایەسیرییەوە بە مەبەستی “چارەسەركردنیان”. تۆمەتبارەكە پیاوێكی دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدینە…
Total
0
Share