ناسڕ خلێفی جارێکی دیکە تەنگی بە بەرشلۆنە هەڵچنیوە

یانەی پاریس سان جێرمان گرنگی بە ئانتۆنی دۆس سانتۆسی بەرازیلی دەدات، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە داواکراوە.

ڕۆژنامەی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، چاودێرانی یانەی پاریس سان جێرمان گرنگی-یان بە ئانتۆنی دۆس سانتۆس، هێرشبەری بەرازیلیی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام داوە، ئەم هێرشبەرەش لەسەرەتای وادەی گواستنەوەکانی زستانەی 2022وە داواکراوی یانەی بەرشلۆنەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، نرخی ئانتۆنی 35 ملیۆن یورۆیە بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت، بەڵام لەگەڵ تێکەڵبوونی ناسڕ خلێفی بە دانوستاندنەکان، نرخەکەی بۆ یانەی بەرشلۆنە و هەر یانەیەکی داواکاری دیکە بۆ نزیکی 45 ملیۆن یورۆ زیاددەکات.

هێرشبەرەکەی ئەیاکس تەمەنی 22 ساڵە و لەهەردوو پێگەی هێرشبەریی باڵی ڕاست و چەپ یاریدەکات، لەلایەن ئیدارەی بەرشلۆنەوە وەک جێگرەوەی عوسمان دێمبیلی دەستنیشانکراوە.

بابەتی پێشتر

مالكی: دەستپێشخەرییەكمان ئامادەكردووە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە

بابەتی دواتر

سوارێز پێش مێسی کەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمە کۆتایی بە خەونەکانی پاریس هێنا و ڕیاڵی گەیاندە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی…
Total
0
Share