داواى دەستلەکارکێشانەى ڕۆبیالیس دەکرێت

هەڵمەتی دژایەتی کردنی ڕۆبیالیسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستی پێکردووە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى دەکرێت.

لیژنەى ئینزیباتی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکانی یاریی کۆتایی مۆندیالی کچان بکات.

ئەوەش پاش ئەوەى ئیسپانیا پلەى یەکەمی بەدەستهێناو ڕۆبیالیسیش لەبەرچاوی کامێراکان و هاندەران ماچی کچە یاریزانێکی ئیسپانیای کرد.

هەرچەندە ڕۆبیالیس وتی کە ئەوە خۆشی دەربرینێکی نێوان دوو هاوڕێ بوو.

بەلام لە هەموو لایەکەوە دژایەتی ئەو سەرۆکە دەستی پێکردووە تا دەست لەکار بکێشێتەوە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە لەگەڵ ڕاهێنەری ئیتیحاد شەڕییەتی

بابەتی دواتر

ڤینیسیۆس لە پار باشترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share