دژەتیرۆر: پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کران

دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد، پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کراوە و زیانی گیانیی نەبووە.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، مووشەکەکان ئاراستەی دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی پارێزگای نەینەوا کراون کە سەربازگەی زێلکانی تورکیای تێدایە.

لەبۆردوومانەکەدا سێ مووشەک لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتەخوارەوە و سێ مووشەکی دیکەش لەچیای باشیک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.

بنكەی سەربازی زێلکان-ی سوپای تورکیا، دەکەوێتە سنووری پارێزگای موسڵ و لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەمار حەكیم كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share