دەرمانێك بۆ چارەسەری نەخۆشیی شەكرە و قەڵەوی بەرهەمدەهێندرێت

بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی جیهان دەرمانێك بەرهەمدەهێندرێت كە چارەسەری نەخۆشیی شەكرە لە خوێن و قەڵەوی دەكات.

دكتۆر ئیڤان تۆرێنكۆڤ،پسپۆر و ئەندامی ئەكادیمیای زانستیی ڕوسیا بڵاویكردووەتەوە، دەرمانێكیان بەرهەمهێناوە و تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەنجامداوە كە چارەسەری نەخۆشیی شەكرە و قەڵەوی دەكات و لەمساڵدا بڵاودەكرێتەوە.

ئەو پزیشكە ووتی ،”دەرمانەكە ناوی “دێبیارۆن”ە چارەسەی نەخۆشیی شەكرە و قەڵەوی دەكات كە لەجیهاندا تائێستا ئەو دەرمانە بەرهەمنەهاتووە”.

ئاماژە بەوەكراوە، “ئەم دەرمانە یارمەتیدەرە بۆ ئاساییكردنەوە گلوگۆزی خوێن و سیستمی شەكرە لەجەستە ڕێكدەخات و ڕێگری دەكات لە قەڵەوبوون و پارێزگاری لە هۆرمۆنەكانی جەستەدا دەكات.

پزیشكەكە باسی لەوەكرد، “دەرمانەكەپارێزگاری لە شەكری سروشتیی لە خوێن دەكات و دەتوانرێت لەمساڵدا بڵاوبكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی کوشندەی لە 12 ویلایەتدا راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لیستریای لەیەک کاتدا لە 12 ویلایەت راگەیاند. سەنتەرەکە لە راگەیەندراوەکەیدا…
Total
0
Share