فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردەوە و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریشی تێدایە.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و لە دوو خاڵ پێكهاتووە، هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكرێت.
هەروەها بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە، بەردەوامی دەدرێت، بە دیاریكردنی ئەندامانی لیژنەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە شكستیهێنا، چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ بۆ جاری سێیەم بەهۆی بایكۆتكردنی بەشداریكردنی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و بەشێكی دیكە لە لایەنە كوردییەكان و سەربەخۆكان ژمارەی یاسایی ئەندامان تەواو نەكرێت و دانیشتنەكە ئەنجام نەدرێت.