(ڤیدیۆ) عێراق لە گەیشتن بە پاشکۆکانی مۆندیال شکستیهێنا

لەچێوەی کێبڕکێکانی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق یاریی گەڕی دەیەمی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوریا ئەنجامدا.

ئەمڕۆ سێشەممە لە ستاد ڕاشد لە دوبەی – ئیمارات، هەڵبژاردەی عێراق یاریی گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیای بەرامبەر سوریا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی  یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی یەکەمی سوریا لە خولەکی سێ لەلایەن عەلا ئەلدالی-یەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 31 لەلایەن ئەیمەن حسێنەوە تۆمارکرا، ئەو تایمەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا شێرەکانی رافیدەین باشتر دەرکەوتن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، هەڵبژاردەی عێراق بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی یەکەمی بەدەستهێنا، هەڵبژاردەی ئیمارات لەهەمان کۆمەڵە بە بردنەوەی لە کۆریای باکوور (1-0) پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بلیتی پاشکۆکانی بڕی، هەڵبژاردەی عێراق-یش ماڵئاوایی لە خەونی مۆندیال کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share