چوامینی ناوەڕاستی ڕیاڵی چۆڵکردن

پاش یارییەکەى بەرشلۆنە، تیمی پزیشکی یانەى ریاڵ مەدرید پێکانی چوامینی فەرەنسی ئاشکراکرد.

چوامینی بەهۆی شکاوییەوە نەشتەرگەرییەکی بچوکی بۆ ئەنجام دەدرێت.

تیمی پزیشکی هەشت هەفتە دوورکەوتنەوەى بۆ چوامینی داناوە.

بەوەش چوامینی بەرامبەر هەریەک لە یانەکانی رایۆڤالیکانۆ و براگا و ڤالانسیا و ناپۆلی و قادش و گرانادا و بیتس و یونین برلین یاریی ناکات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە بۆ یارییەکانی داهاتوو پشت بە کامافینگا ببەستێت لە هێڵی ناوەراست و لە تەنیشت کروس و ڤالڤێردییەوە یاریی پێ بکات.

بابەتی پێشتر

چاڤی لە هێزی بەرشلۆنە دڵنیایە

بابەتی دواتر

ڕەخنە لە ئاستی دوو یاریزان دەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share