پلانی بی.. پیرێز بە دوو گرێبەست وەڵامی شكستی مباپی دەداتەوە

پیرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید پاش شكستی كڕینی مباپی ، بە دوو گرێبەستی گەورە وەڵام دەداتەوە.

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا جەخت لەوە دەكەنەوە كە سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید كۆڵ نادات لە بەهێزكردنی ڕیزەكانیدا و بڕیاریداوە ئەو پارەیەی بۆ كڕینی مباپی دایناوە، دوو یاریزانی تری پێ بكرێت.

ڕۆژنامەكانی ئاس و ماركا ئاشكرایانكردووە، پلانی بی پیرێز كڕینی دوو یاریزانی سوپەر، یەكێكیان لە نێوان محەمەد سەڵاح و مانێ دا دەبێت و ئەوەی تریش ئەگەری زۆرە ریچاڵیسۆنی هێرشبەری ئیڤەرتۆن بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی کەشی دوای یارییەکەی سعوودیەی ئاشکراکرد

ڕۆژنامەیەکی باوەڕپێکراوی ئەرجەنتین کەشی ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی ئاشکراکردووە، دوای ئەوەی بەرامبەر بە سعوودیە دۆڕاندنیان تۆمارکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share