هازارد جارێکی دیکە بەدرێسی ڕیاڵەوە یاریناکات

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی پلانی ئەنچلۆتی و بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، ئیدین هازارد جارێکی دیکە بەدرێسی سپی-یەوە دەرناکەوێتەوە.

خوسێ لویس سانچێز ئاشکرایکردووە، هازارد بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بۆ ماوەی مانگێک تاوەکو دوو مانگ لەیاریکردن دادەبڕێت، لەدوای وادەی چارەسەر کاتی گونجاوی بەردەست نابێت بۆ گەڕانەوە، لەلایەکی دیکەوە کارلۆ ئەنچلۆتی لەپلانیدا نییە دوای ڕاوەستانێکی درێژخایەن پشت بە تواناکانی ببەستێت.

بەوتەی ڕۆژنامەنووسەکە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە بڕیاریداوە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 دەستبەرداری هازارد ببێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەزامەندی دەربڕیوە دووای سێ ساڵ لە جیابوونەوەیان، دووبارە گواستنەوە بە یاریزانە بەلجیکی-یەکە بکات.

هازاردی تەمەن 31 ساڵ تاوەکو ئێستا 65 یاری بۆ سپیپۆشەکانی مەدرید کردووە، تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس گەڕایەوە

بابەتی دواتر

لە ماڵی حەلبوسی.. لایەنە سیاسییەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
Total
0
Share