لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە ڕاپەڕین 10 كەس برینداربوون

دیمەنێكی رووداوی هاتوچۆ فۆتۆ: ئەرشیف

بەهۆی ڕووداوێكی وەرگەڕانەوە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین 10 كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:30 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەنزیك بێستانە ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 كەس برینداربوون و لەو ژمارەیە هەشت كەسیان گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە.

ڕوونیشیكردەوە، لە ئاكامی ڕووداوەكەدا دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری فۆرد و مینی پاس زیانیان بەركەوت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەمەودوا ئەم مووچەخۆرانە ناویان دەچێتە سیستمێکی نوێوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لەم مانگەوە، ناوی خانەنشینان دەخرێتە سیستمی پەیرۆڵەوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو…
Total
0
Share