پێش یارییەكەی مەكدۆنیا، ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال هەڕەشەی ئەوە دەكات لە مەكدۆنیا كە بردنەوەیان بەسەردا بەدەست دەهێنن و دەگەنە مۆندیال.

ڕۆناڵدۆ جەختی كردەوە كە مەكدۆنیا ناتوانێت موفاجەئە بەرامبەر ئێمە بكات و سەركەوتن بەسەریاندا بەدەست دەهێنن.

بەشێك لە وتەكانی ڕۆناڵدۆ

– ئەمڕۆ یارییەكی كۆتایی هەیە لەبەردەمماندا ئەنجامی بدەین، هەمیشە خۆمانم بە پاڵێوراو داناوە بۆ بردنەوە

– پورتوگال سەردەكەوێت بۆ مۆندیال

– نابێل بڵێین مۆندیال بێ ڕۆناڵدۆ دەبێت بڵێین مۆندیال بێ پورتوگال، چونكە یەك كەس یاریی ناكات، كۆمەڵێك یاریزانین پێكەوە

– مەقدۆنیا موفاجەئەی كرد بەرامبەر ئیتاڵیا، بەڵام پێموانیە بەرامبەر ئێمە موفاجەئە بكەن، ئێمە ئەمڕۆ یارییەكە دەبەینەوە و دەگەینە مۆندیال

– هەست بە باشی دەكەم ، ئامادەم بۆ یاریكردن لە تەنیشت هاوڕێكانمەوە

– زۆر قسە لەسەر كاتی وازهێنانم دەكرێت، كەس بڕیار نادات خۆم نەبێت، خۆم دەزانم كەی وازدەهێنم

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share