دەنگۆی تەقەكردن لە لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕەتدەكرێتەوە

شەوی ڕابردوو بارەگای پارتی لە بەغداد هێرشیكرایەسەر

وتەبێژێكی پارتی هەندێك دەنگۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەربارەی تەقەكردن لە بارەگای حزبەكەیان لە سلێمانی ڕەتدەكاتەوە.

کامەران غەریب، وتەبێژی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، هەواڵێک لە هەندێک سایت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بە تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانیان.

دەشڵێت، “بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوە”.

بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە لەكاتێكدایە درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی تویتی كادیرێكی باڵای پارتی دەربارەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی شیعە مەزهەب هەڵیانكوتایەسەر بارەگای پارتی لە بەغداد و سوتانیان.

دواتریش پارتی لەسەر چەند ئاستێك بێبەریبوونی خۆی لەو كادیرە ڕاگەیاند و داوای لێبوردنی كرد.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. 670 مین و پاشماوەی تەقەمەنی لەناوبران

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسکی تەنها ڕیاڵ مەدریدی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share