رێککەوتنى تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ رێککەوتنێک بۆ تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا.

بڕیار رەشید، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاند، ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان باڵیۆزی ژاپۆن و وەزیری دەرەوەی عێراق واژووکرا بۆ تەرخانکردنی 700 هەزار دۆلار (نزیکی ملیارێک دینار) بۆ مۆزەخانەی سلێمانی.

ئەو پەرلەمانتارە ئەو هەنگاوە بە یەکێک لە هەوڵەکانیان کە لەسەرەتای دەستپێکی خولی پەرلەمانییەوە هەوڵى بۆ داوە ناودەبات و سوپاسی باڵوێزخانەی ژاپۆن و رێکخراوى جایکا و هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە هاوکار و پاڵپشت بوون.

پارەکە لە چوارچێوەى پرۆژەیەکدا بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەکانى مۆزەخانەکە تەرخاندەکرێت.

دەربارەى پرۆژەکە پێشتر بڕیار رەشید رایگەیاند، رۆڵی گەورەی دەبێت لە پاراستنی موڵكی كەلتووری و دەوڵەمەندكردنی مۆزەخانەی سلێمانی لە كەلوپەلی مێژوویی و بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتیاری لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

هێزێكی سوپای عێراق هەوڵیدا چواردەوری كامپی مەخمور تەلبەندبكات، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی كامپەكەوە بەرهەڵستیكرا و خۆپیشاندان ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی كۆمسیۆن: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، “گەرەنتی هەڵبژاردنێكی شەفاف لە هەرێمی كوردستان دەدەین”. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی “زۆرباشتر” دابینكرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای ھەوڵێكی زۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان، “جەختیشدەكاتەوە…
Total
0
Share