مستەفا كازمی و محەمەد حەلبووسی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێكرد و داوادەكەن كۆتایی بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسیی عێراق بهێندرێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە كە مستەفا كازمی پێشوازی لەمحەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە و هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەنگاوەكان لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەنگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتیان و بەدیهێنانی خواستەكانیان تاوتوێكراون.

ئاماژە بەوەكراوە، هەردوولا جەختیانكردووەتەوە لە كاركردنی پێكەوەیی بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغەی ئێستا و كۆتاییهێنان بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسیی عێراق.

بابەتی پێشتر

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بێکهام ئامادەیە مێسی بە دوو هاوڕێیەوە بکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share