هەرێم كەمال ئاغا: تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ دانیشتنێك ناكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناكەین.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانە كە نابێت پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەهیچ پرسێكی دیكەوە ببەسترێتەوە.

وتیشی، “تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەركی هەموو لایەكە و تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share