ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بەبێ 200 ملیار دینارەكەش دەتوانرێت مووچە دابەشبكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ 200 ملیار دینارەكەی بەغداد مووچەی مووچەخۆران بەبێ لێبڕین دابەشبكات.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراق خراوەتە سەر هەژماری هەرێمی كوردستان و بەبێ پارەكەی بەغداد حكومەتی هەرێم دەتوانێت مووچەی مووچەخۆران بەبێ لێبڕین دابەشبكات.

ئاماژەی بەوەكرد، داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان مانگانە گەیشتووە 800 ملیار دینار و داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە بەرپرسانی حكومەتەوە بە ئێمە دراون 150 ملیار دینارە.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەكرد، “داهاتی باج و ڕسومات مانگانە 150 ملیار دینارە و جگە لە پارەكەی هاوپەیمانان و 200 ملیار دینارەكەی بەغداد داهاتی هەرێمی كوردستان زیاترە لە یەك ترلیۆن دینار”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە “حكومەتی هەرێم بەبێ 200 ملیار دینارەكە دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات و هیچ پاسەواێك بۆ دابەشنەكردنی مووچە نەماوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە گلۆپ ناتوانن هیچ ئامێرێك بەكاربهێنن

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە…
Total
0
Share