فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت

بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرتووە.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی کەشوهەوا و خۆڵبارینی زۆرەوە گەشتەکانیان تا کاتێکی نادیار ڕاگرتووە و کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیش پەیوەستە بە ئاسایی بوونەوەی کەشوهەواوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی وتی، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین تاڕادەیەکی زۆر و ناسەلامەتیی گەشتەکان بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانمان داوە.

پێشتر هەریەکە لە فڕۆکەخانەی بەغداد و نەجەف بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانیان دا، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بۆ 300 مەتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share